دیموکراتەکانی ئەمریکا بوونە زۆرینەی ئەنجومەنی پیران

کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا توانی کورسیی ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی نیڤادا بباتەوە، بەوەش زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی بۆ پارتەکەی یەکلاییکردەوە.

کۆنگرێسی ئەمریکا کە لە هەریەکە لە ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران پێکدێت، بە زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران یەکلایی بووەتەوە، ئەوەش بە سەرکەوتنی کۆرتێز ماستۆی کاندیدی پارتی دیموکراتی ئەمریکا.

کاندیدەکەی پارتی کۆمارییەکانەی ئەو وڵاتە لە نیڤادا کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا شکستی هێنا.

بەو کورسیەی نیڤادا دیموکراتەکان توانیان بەبێ کورسییەکەی کامالا هاریس لە کۆی 100 کورسی 50 کورسی بەدەستبهێنن و ببنە زۆرینە ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا کورسیەکەی ویلایەتی جۆرجیا یەکلایی نەبووەتەوە و بڕیارە 6ی کانونی یەکەمی داهاتوودا بەتەواوی ئەنجامەکانی ڕابگەیەنرێت.

دیموکراتەکان بۆ ساڵی 2023 –  2024 زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیان یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام لە ئەنجومەنی نوێنەران کە هێشتا 20 کورسیی ماوە بۆ یەکلاییبوونەوە کۆمارییەکان لە پێشەوەن.

بابەتی پێشتر

هاوردەی عێراق لە ئێرانەوە لە حەوت مانگدا گەیشتووەتە 4 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

یەكەم بوتڵی ئاوی هاوڕێی ژینگە خرایەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار…
Total
0
Share