ئیسڕائیل هەنگاوێکی سەبارەت بە بێسەروشوێنبووەکانی وڵاتەکەی گرتەبەر

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، لێپرسراوێکی وەک سەرپەرشتیاری دۆسیەی زیندانیان و بێسەروشوێنبووەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی حەماس دەستنیشانکرد.

لە هەوڵێکیدا بۆ گەڕان و دۆزینەوەی زیندانیان و بێسەروشوێنبووەکانی وڵاتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، ژەنەڕاڵ گال هێرشی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە ڕاسپارد.

لەلایەکیترەوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد تەواوی رێنماییەکان، وەک خۆی جێبەجێبکەن سەبارەت بە هەر شتێک کە پەیوەندی بە دۆسیەی زیندانیان و ونبووەکانی هاووڵاتییانیان لە کەرتی غەززەوە هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023 باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا”یان دەستپێکرد و سەدان مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد و ژمارەیەک هاووڵاتی و سەربازیشیان بە بارمتە گرت.

لەبەرامبەردا، حکومەتی ئیسڕائیل ئۆپەڕاسیۆنی “شمشێری ئاسن”ی راگەیاند و چەند هێرشێکی زەمینی و ئاسمانی بۆسەر غەززە ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان بایدن و پۆتن ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە دەستیپێکرد. میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌،…
Total
0
Share