ماكرۆن: بەرپرسیارێتیی لێكەوتەكانی یاسای نوێی كۆچ لەئەستۆدەگرم

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا – وێنە، فرانس پرێس

سەرۆكی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، لێكەوتەكانی پەسەندكردنی یاسا توندە نوێیەكەی بەرامبەر كۆچبەران لەئەستۆدەگرێت كە قەیرانێكی سیاسیی مەترسیداری لە وڵاتەكەیدا هێناوەتە ئاراوە.

پاش چەندین مانگ لە گفتوگۆكردن و ناكۆكی، ئێوارەی سێشەممە پەرلەمانی فەرەنسا یاسای نوێی كۆچی پەسەندكرد كە مەرجەكانی وەرگرتنی كەسانی بیانی لە فەرەنسا توندكردووەتەوە.

یاساكە لەلایەن بەرەی راست و راستی پەرگیرەوە بە سەرۆكایەتی مارین لۆبان پێشوازیكرا و بە “سەركەوتنێكی ئایدۆلۆجی” ناویبرد.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یاساكە ئەو “بەرگی پارێزەرەیە كە نەمانبوو”، ئەمە بەرپرسیارێتییە كە پابەندمان دەكات بەرپرسیاربین بەرامبەر ئەوەی دوێنێ روویدا، پێویستیشە ناكۆكییەكان هێوربكەینەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی پەسەندكردنی یاساكەوە ئۆریلیا رۆسۆ، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا دەستی لەكاركێشایەوە، جگە لەوەی لەنێو پارتە چەپ و رێكخراوە مرۆییەكاندا ناڕەزایی توند هاتووەتە ئاراوە.

ماكرۆن دووپاتیكردەوە، “هاوڵاتیانمان چاوەڕوان ئەم یاسایە بوون”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لە دەقی یاساكە رێگرییە لە كۆچبەرانی نایاسایی، رەتیشیكردەوە ئەحكامەكانی یاساكە لەلایەن راستڕەوی پەرگیرەوە داڕێژرابێت.

لەكاتێكدا یەكێك لە لایەنگرانی ماكرۆن، پاڵپشتیكردنی راستڕەوی پەرگیری بە “لێدانێكی توند” لە زۆرینە ناوبرد.

لای خۆیەوە جیرالد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پێشوازی لە پەسەندكردنی ناوەرۆكی یاساكە كرد و بە “بەهێز و یەكلاكەرەوە بۆ پاراستنی فەرەنسییەكان و، رێكخستنی كاروباری كرێكارانی نایاسایی” ناویبرد.

بابەتی پێشتر

گەنجێكی كورد لە لوبنان كوژرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share