خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی فەرەنسا دەستیپێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 لە فەرەنسا، خولی دووەمی یەکلاکەرەوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و کێبڕکێیەکی بەهێزیش لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە.

پێشر خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە لە 30ی حوزەیران بەڕێوەچوو کە تێیدا پارتی بەرەی نیشتمانیی راستڕەو بە سەرۆکایەتیی ماری لوپێن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا کە پارتێکە دژی کۆچبەرانە.

ئەم هەڵبژاردنە بۆ فەرەنسا زۆر گرنگە چونکە رەنگە پارتە راستڕەوەکان سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ خۆیان تۆماربکەن و سەرکەوتنیان کاریگەریی زۆری لەسەر دیبلۆماسی جیهانی و سەقامگیریی ئابوری لە ئەوروپا دەبێت.

ئەنجومەنی نیشتیمانی فەرەنسا لە 577 کورسی پێکدێت و لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا تەنها 76 کورسییان یەکلایی کرانەوە و بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی رەها بە شێوەیەکی گشتی هەر پارتێک پێویستی بە 289 کورسییە.

لەم هەڵبژاردنەدا بەپێی ئامارێکی حکومەتی فەرەنسا زیاتر لە 49 ملیۆن هاوڵاتیی ئەو وڵاتە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردندا هەیە و لە خولی یەکەمیشدا رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 59.39%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share