پێلۆسی دەست لە ترەمپ هەڵناگرێت

نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەنیازە جارێکی دیکە لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکبهێنێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە واشنتۆن لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە نانسی پێلۆسی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، دیموکراتەکان بە زۆرینە دەنگیان لەسەر پێکهێنانی ئەو لیژنەیە داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکارێکی کۆنگرێس ئاماژەی بەوەکردووە، پێلۆسی بڕیاری دروستكردنی لیژنەكە بۆ ماوەیەکی زۆر دواناخات، بەڵکو لە چەند هەفتەیەکدا جێبەجێی دەکات.

وتیشی، دیموکراتەکان لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆیان دەوێت سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە، لەکاتی کۆبوونەوەی کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، كە پێنج کەس لەو ڕووداوەدا کوژران.

لە مانگی ڕابردووشدا ئەنجومەنی نوێنەران یاسایەکیان پەسەندکرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لیکۆڵینەوە، بەڵام کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران ڕێگرییان لە تێپەراندنی یاساکە کرد و نەیتوانی 60 دەنگی تەواو بۆ پەسەندکردنی بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

دوێنێ دوو شاری عێراقی لە گەرمترین شارەكانی جیهان بوون

بابەتی دواتر

وەزارەتى تەندروستی دەوامی بەنۆرەی نەهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share