ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا بە سەردانێکی رەسمی و مێژوویی گەیشتە کۆشکی سپیی ئەمریکا.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئەمە یەکەمجارە سەرۆکی سوریا سەردانی ئەمریکا بکات لە دوای سەربەخۆیی وڵاتەکەی لە ساڵی 1946.

پێشتر و لە مانگی ئایاری ئەمساڵ شەرع لە ریازی پایتەختی سعودیە چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کەوت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیای ئیسرائیل: بودجە بۆ زیاتركردنی توانای كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخانكرا

حكومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندییدا لەسەر بودجەی تایبەت بە زیاتركردنی تواناكانی بۆ كردنەئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران. كەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشكراكرد،…
Total
0
Share