سەرۆک وەزیرانی سوید: یاساکانی سوید لەلایەنی دەرەکییەوە بۆ ئامانجی سیاسیی قۆستراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاند، لە سوید یاسایەکی تایبەت نییە بۆ رێگریکردن لە سووتاندنی کتێبە پیرۆزەکان، ئەمەش لەلایەنی دەرەکییەوە بۆ ئامانجی سیاسی قۆستراوەتەوە.

ئۆڵف کریستەرسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاند، “لە ئێستادا کۆمەڵێک کەسی لاواز لە سوید کاری تێکدەرانەی وا ئەنجامدەدەن کە لەگەڵ ئاسایش و بەرژەوەندی وڵاتەکەمان یەکناگرنەوە، سووتاندنی قورئانیش لەلایەن پەنابەرێکەوە ئەنجامدراوە کە مافی مانەوەی کاتی هەیە، بەڵام بووەتە هۆی تێکدانی وێنەی وڵاتەکەمان لە جیهان و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە یاسایەکمان نییە رێگری لە سووتاندنی قورئان بکات، ئەمەش لەلایەنی دەرەکییەوە بۆ مەبەستیی سیاسی قۆستراوەتەوە، بەڵام ئەوەی روودەدات پەیوەندی بە حکومەت و گەلی سویدییەوە نییە”.

سەرۆک وەزیرانی سوید ئاشکراشیکرد، “پلانی ئەمنیمان چڕکردووەتەوە خاڵی پشکنینمان لە سنوور داناوە بە بەمەستی رێگریکردن لە هاتنی پەنابەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەمان”.

 

 

بابەتی پێشتر

سەرچاوە ئاوییەکان: ئاوی بەنداوی موسڵ بۆ ئاستێکی مێژوویی دابەزیوە

بابەتی دواتر

33 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share