قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیانکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامارێکی نوێی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”ژمارەی سەرپێچی و داخستنەکان کەمیانکردووە”.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”بەپێی دواین ئاماری کار و چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی رابردوودا سەرەڕای پشووەکانی جەژن و هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سلێمانی، ژمارەی سەرپێچییەکان، داخستنی شوێنەکان، تەلەفکردن و ئاگادارکردنەوەکان کەمیانکردووە”.

لەو بارەیەوە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”بەپێی ئامارەکە، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا، لیژنە هاوبەشەکان شەش هەزار و 909 سەردانیان ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەیەشدا 468 سەرپێچییان تۆمارکردووە، بەڵام لەمانگی پێشووتردا 618 سەرپێچی تۆمارکراون”.

دەشڵێت، ”هەربەپێی ئامارەکە لە مانگی شەشی ئەمساڵدا 18 داخستن و 163 ئاگادارکردنەوە تۆمارکراون و 53 ملیۆن و 875 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە کە دەبێت بە بەشێک لە داهاتی حکومەت، هاوکات نزیکەی 36 تۆن خۆراک و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو تەلەفکران کە بەشێکی خاوەن کۆگا و فرۆشگاکان خۆیان لیژنەکانیان ئاگادارکردبووەوە”.

بابەتی پێشتر

سەربڕینی ئاژەڵ لە سلێمانی راگیرا

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: مانگی رابردوو نرخی جیهانیی خۆراک جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share