بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كڕینەوەی گەنم ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە كە بنەتۆویان وەرگرتووە لە بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندكردنی تۆو.
هەر لەو بارەیەوە پشتیوان حمە عەلی بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندكردنی تۆو لە سلێمانی رایگەیاند، لە 3ی ئەم مانگەوە لە بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندكردنی تۆو بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستكرا بە كڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لەو جووتیارانەی كە بنەتۆویان وەرگرتبوو لە بەشەكەمان و كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان لە دوای ئەنجامدانی پشكنینی كێڵگەیی و پشكنینی تاقیگەیی پەسەندكرابوون.
ئاماژەی ئەوەش كرد، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتمان كە بۆ پارێزگای سلێمانی بڕی دوو هەزار تۆن دیاریكراوە بكڕێتەوە لە جووتیاران بە نرخی 860000 دینار بۆ یەك تۆن لە پلەی باوەڕپێكراوە و 885000 دینار بۆ پلەی تۆماركراو لە قۆناغەكانی داهاتوودا.