رۆژێک پشووی رەسمی لە هەفتەی داهاتوودا راگەیەندرا

سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە هاوکاتە لەگەڵ 7/7/2024 وەک پشتووی رەسمی راگەیاند.

ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی 27ی رۆژی 2ی 7 فەرمانی کردووە بە راگرتنی دەوام لە تەواوی وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە.

بڕیارەکە بە پشت بەست بە مادەی 1 لە یاسای پشووە رەسمییەکانی ساڵی 2024 دەرچووە.

هاوکات بە گوێرەی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، رۆژی 7/7ی ئەمساڵ وەک پشووی رەسمی دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: پرسی سه‌رۆکكۆمار لای پارتی‌ ته‌نیا فشاره‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی هەرێمی کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا رایدەگەیەنێت، پارتی هەوڵدەدات پۆستی سەرۆککۆمار وەک فشار بەکاربهێنێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ک هه‌رێمی کوردستان پۆسته‌كانی عێراقیش…
Total
0
Share