سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەسەر کەمتەرخەمی بەرامبەر نەخۆشێک سزادران

ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرامبەر نەخۆشێک و درەنگ بەدەمەوەچوونی سزادراون.

ئیدارەی گەرمیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەڵێت، “پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی کەمتەرخەمیی بەرامبەر ھاوڵاتییەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار کە درەنگ نەشتەرگەری و ڕێکاری پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە، بڕیاردرا لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە بکرێت و خوودی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان سەرپەرشتی بەدواداچونی دۆسیەکەی کرد.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “پاش بەدواداچوون، دەرکەوت کەمتەرخەمی ھەبووە بەرامبەر ئەو نەخۆشە و درەنگ بەدەمیەوەچوون و درەنگیش نەشتەرگەرییان بۆ کردووە، ھەربۆیە  فەرمانی سزادان بۆ سێ فەرمانبەری نەخۆشخانەکە دەرکرا کە بەرپرس بوون لەو کەمتەرخەمییە.”

ئیدارەی گەرمیان داوای لێبوردن لەو نەخۆشە دەکات کە کەمتەرخەمیی بەرامبەر کراوە و دڵنیایی دەدات کە نەخۆشخانەکە و ستافەکەی بۆ خزمەتی ھاوڵاتییان بە بەردەوامی لەئەرکدان و ڕێگە بە کەموکورتی و کەمتەرخەمی نادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share