بافڵ تاڵەبانى و نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

لە كۆبوونەوەیەكدا هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە گرنگی و پێویستیی یەکڕیزی نێوان لایەن و پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان كردەوە “بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم لە هەولێر چاویکەوت بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەكەوە، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بەتایبەتى لە بوارى ئابوریدا کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى عێراق و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێکردووە.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەددییەکانى قۆناغەکە و داهاتوو کردەوە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق پێشنیارێكی نوێ دەربارەی موچەی فەرمانبەران دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی شاختار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزی ئاڵتونی: لە ئامادەباشیداین بۆ هەر فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک ڕوویاندا، فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت، “چاوەڕێی…
Total
0
Share