پشکنینێکی سادە پێتدەڵێت کە ئاوی پێویست دەخۆیتەوە یان نا

ئەگەر نیگەرانی ئەوەیت بزانیت ئاوی پێویست بۆ جەستەت دەخۆیتەوە یان نا پشکنینێکی سادە دەتوانێت ئەوەت پێبڵێت.

پێستی سەر گەدەت یان پەنجەکانت یان سنگت بگرە و رایبکێشە چەند چرکەیەک فشار بخەرە سەری دواتر بەری بدە، ئەگەر پێستەکەت یەکەسەر گەڕایەوە شوێنی خۆی ئەوە واتای ئەوەیە جەستەت ئاوی پێویستی هەیە.

دانا بریمز، پزیشکی نەخۆشییەکانی پێ دەڵێت، پێستی پەنجەی قاچت رابکێشە و فشاری بخەرە سەر و دواتر بەری بدە ئەگەر گەڕایەوە دۆخی ئاسایی ئەوە بەشی پێویست ئاو دەخۆیتەوە، ئەگەریش پێستەکە نەگەڕایەوە و لەسەرەوە مایەوە ئەوا ئاوی جەستەت کەمە.

خواردنەوەی ئاو یارمەتیی پاراستنی کۆلاجین لە پێستدا دەدات، کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەمدەبێتەوە.

نیشانەکانی وشکبوونەوەی پێست بریتین لە تینوێتیی زۆر، کەمبوونەوەی میزکردن، گۆڕانی رەنگی میز، ماندوێتی، سەرگێژخواردن و سەرلێشێواوی.

 

 

بابەتی پێشتر

لە دوو رووداوی جیادا نزیکەی 150 دۆنم پوش و پاوان لە سنووری سلێمانی سووتان

بابەتی دواتر

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share