95 حاڵەتی هەوكردنی جگەر لە 15 وڵاتی ئەوروپی بڵاوبووەتەوە

زۆرینەی حاڵەتەكان لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوون

بەپێی ناوەندێكی ئەوروپی تایبەت بە خۆپاراستن لە نەخۆشی، نزیكەی 95 حاڵەتی تووشبوون بە هەوكردنی جگەر لە 15 وڵاتی یەكێتیی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە.

سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و ڕووبەڕووبوونەوەی (ECDC) ڕایگەیاند، تا 5ی ئایار نزیكەی 95 حاڵەتی هەوكردنی جگەری سەرچاوە نەزانراو لەناو منداڵانی 16 ساڵ و كەمتر لە 15 وڵاتی ناوچەی ئابوریی ئەوروپادا بڵاوبووەتەوە

زۆرینەی حاڵەتەكان لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوون، 35 و 22 حاڵەت، لە هەریەك لە هۆڵەندا و دانیمارك شەش، لە ئیرلەندا-ش كەمتر لە پێنج حاڵەت هەیە، لە پورتوگال و ڕۆمانیا چوار لەهەر یەكێكیاندا هەیە، لە بەلجیكا سێ، دوو حاڵەتیش لە هەریەك لە نەمسا، قوبرس، فەرەنسا و نەرویج، لە هەریەك لە ئەڵمانیا، پۆڵەندا و سلۆڤینیاش هەر یەكێكیان حاڵەتێك تۆماركراوە.

دوێنێش دەسەڵاتدارێتیی تەندروستیی ئەمریكا ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە 109 حاڵەتی ناڕوونی هەوكردنی جگەر لای منداڵان لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا دەكات كە پێنج گیانلەدەستدانی لێكەوتووەتەوە.

پێشتر ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكرد، نزیكەی 230 حاڵەتی هەوكردنی جگەری سەرچاوە و بنەڕەت نەزانراو لە زیاتر لە 20 وڵاتدا هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییە تەندروستییەكان كە لەلایەن شارەزایانی تەندروستیی بەریتانیاوە دەرچووە، ژیانكردن لەگەڵ “سەگی ماڵی” یان خواردنی حەبی “پاراسیتامۆڵ” هۆكاربوون بۆ تووشبوون بە هەوكردنی جگەر لای منداڵان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
زیاتر ببینە

پارتی كرێكاران: نایەكسانی ساڵانە بەبڕی 43 ملیار دۆلار زیان بە ئابوریی بەریتانیا دەگەیەنێت

بەپێی ئەو شیكارییە نوێیانەی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیندیپێندت) ئەنجامیداوە، نایەكسانی لە بازاڕی كاردا ئابوریی بەریتانیای تووشی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ نیویۆرک پۆست: ڕەنگە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئـ.ـێران ڕۆژی هەینی ئەنجامبدرێت

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی…
Total
0
Share