ئوتووەکەت بەدەر لە جلەکانت دەتوانیت بۆ پاککردنەوەی کەرەستەکانی دیکەی ماڵەوە بەکاریبهێنیت

دەکرێت ئامێری ئوتووکردنی جلەکانت بۆ چەند کارێکی دیکە بەکاربهێنیت، لەوانە شتنی فەرش و ڕاخەرەکانی ماڵەکەت یان سڕینەوە و پاککردنەوەت کاشییەکانی ماڵەوە.

ئوتووی جلوبەرگ دەتوانرێت لە پاککردنەوەی بەشێک لە کەرەستەی ماڵەوە بەکاربهێنرێت:

یەکەم: لابردنی چەوری

دەتوانرێت ئووتو بەکاربهێنرێت بۆ پاککردنەوە و لابردنی چەوریی ناو فڕنەکەت، کاتێک ئەو هەڵمەی لە فڕنەکەوە دەردەچێت ڕاستەوخۆ بەر چەورییەکە دەکەوێت ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ پاککردنەوەی.

دووەم: نەهێشتن و لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆبەکان

دەتوانرێت بە هەڵمی ئوتووەکە لە ناو گەرماو و چێشتخانەکەتدا میکرۆب و بەکتریاکان لەناوببەیت، زانیارییەکان دەریدەخەن 99.9%ی لەناودەبات، بەبێ ئەوەی پێویست بە پاکژکەرەوەکان بکات.

سێیەم: پاککردنەوەی نێوان کاشییەکانی

بۆ پاککردنەوەی چەوری و چڵکی نێوان کاشییەکانی چێشتخانە و گەرماوەکەت هەڵمی ئوتووی جلەکانت باشترین و سەلامەتترین ڕێگەیە.

چوارەم : لێکردنەوەی سەهۆڵی ناو بەفرگرەکەت

کاتێک دەتەوێت بە خێرایی سەهۆڵە کۆبووەوەکانی ناو بەفرگرەکەت لێبکەیتەوە، بە وریاییەوە پشت بە هەڵمی ئوتووەکەت ببەستە.

پێنجەم: پاککردنەوەی دووشی گەرماو

دوای ماوەیەک دووشی گەرماو کلس و پیسیی لەسەر کۆدەبێتەوە، ئوتووەکەت بەکاربهێنە بۆ پاککردنەوەی.

شەشەم: پۆڵیشکردن و پاککردنەوەی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەوە

بۆ پاککردنەوە و رەونەقدان بە دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەوە هەڵمی ئوتووی جلەکانت بەکاربهێنە.

بابەتی پێشتر

شارەوانی بۆ بەڵێندەران: پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێبكەن

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share