بە کێ دەوترێت نەزۆک؟

پزیشکێکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبون و نەزۆکی باس لە هۆکارەکانی نەزۆکی دەکات و ئەوەش روون دەکاتەوە کە بە کێ دەوترێت “نەزۆک”.

د.هەوار سلێمان حەمەسوور، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبون و نەزۆکی دەڵێت، لە ئێستادا نەزۆکی لە خانماندا زۆر بووە ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە ،هۆکاری دەرەکی یان هۆکاری ژینگەیی و هۆکاری ناوەکی کە پەیوەستە بە خانمەکەوە.

دەشڵێت، دوو کەس بۆماوەی ساڵێک دوای پرۆسەی هاوسەرگیری بەبێ بەکارهێنانی هیچ رێگرییەکی سکپڕی، دەتوانرێت ئەو کەسە بە نەزۆک دابنرێت، پێش ئەو یەک ساڵە هیچ پشکنینێکیان بۆ ناکرێت.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “هاوسەران دڵنیا دەکەینەوە کە لە 100 هاوسەرێک 80 هاوسەریان واتە 80% ی خێزانەکان خۆیان بەشێوەیەکی سروشتی لە ماوەی ئەو ساڵەدا منداڵیان دەبێت و کۆرپە دروست دەبێت”.

بەپێی وتەی ئەو پزیشکە، ئەو لە 20% ی کە دەمێنێتەوە لەساڵی دووەمدا لە90% زیاتریان دەتوانن کۆرپە دروست بکەن ، واتە رێژەی نەزۆکی لە کۆمەڵگەدا ( 10% بۆ 15% ) یە ، بەڵام هەندێک حاڵەتمان هەیە پێویست دەکات چاوەڕێ نەکەین تا ئەم خاتونە ساڵێک تەواو دەکات، لەو حاڵەتانەی کە ژن تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر بێت، وە ئەوانەشی کە لەکاتی پێش هاوسەرگیری کێشەی سوڕی مانگانەیان هەبووە پێویستە چارەسەر بکرێن .

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی وەڵامی نەوەی نوێ دەداتەوە

بابەتی دواتر

عیماد ئەحمەد: ئامانجی یەکێتی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share