بەشداریكردنی ژمارەیەك گەنج لە “چالێنجی ڤیاگرا” كۆتاییەكی خراپی لێكەوتەوە

قوتابخانەكە داوایەكی ئاراستەی باوانی خوێندكارەكان كردووە

لە ڕووداوێكی نامۆدا لە كۆلۆمبیا 13 خوێندكاری تازەلاو داخڵی نەخۆشخانە كران پاش خواردنی حەبی ڤیاگرا وەك بەشێك لە “چالێنجێكی بەناوبانگی ئینتەرنێت”.

میدیاكان بڵاویانكردەوە 13 خوێندكار لە قوتابخانەی سان بارتۆلۆمی لە شاری كوكوتا-ی كۆلۆمبیا سێشەممەی ڕابردوو بەشدارییان كردووە لە چالێنجی “خواردنەوەی شەربەتی میوە بە حەبی ڤیاگراوە”، كە بۆ چارەسەری لاوازی سێكسیی پێگەیشتووان بەكاردەهێنرێت.

تەمەنی خوێندكارەكان لەنێوان 14 و 15 ساڵان بووە و لەكاتی نانخواردندا بەشدارییان لە چالێنجەكە كردووە.

پاش چەند خولەكێكی كەم، تازە لاوەكان هەستیان بە ناڕێكی لێدانی دڵیان كردووە (زیادبوونی ژمارەی لێدانی دڵ)، بەهۆیەوە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون، تا چارەسەری تەندروستیی پێویستیان بۆبكرێت.

ریكاردۆ كۆنتریراس، وتەبێژ بەناوی ئەو ناوەندە پزیشكییەكەی خوێندكارەكانی بۆ گوازراوەتەوە وتی، دووانیان نیشانەی مەترسیداریان لەسەر دەركەوتووە، 11-ەكەی دیكە نیشانەكانیان كەمتر بووە و ڕەوانەی پزیشكە گشتییەكەیان كراون و لە نەخۆشخانە دەرچوون، بەڵام سەرجەمیان لەژێر چاودێریی پزیشكدا دەمێننەوە.

پۆلیسی شارەكە لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە دەستپێكرد، قوتابخانەكەش ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای لە باوانی خوێندكاران كرد “چاودێریی منداڵەكانیان بكەن دەربارەی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
Total
0
Share