پەروەردەی عێراق لەبارەی ئەو خوێندکارانەی دەرنەچوون بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە پۆلی یەک تاوەکو چواری سەرەتایی دەخوێنن و دەرنەچوون بڕیاریدا و پێنج نمرەشی بە خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان بەخشی.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا پێنج نمرە بۆ ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنی پۆلە ناکۆتان زیادبکرێت”.

لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە پۆلی یەک تاوەکو چوار دەرنەچوون، وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، ”هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەنگدرا بە بڕیاری لێخۆشبوون لەو خوێندکارانە بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 بەبێ گوێدانە ژمارەی ئەو بابەتانەی کە تێیدا دەرنەچوون”.

سەبارەت بەو بڕیارانە جەختلەوە دەکاتەوە، ”مەبەستمان هاندانی خوێندکارانە بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن و گرنگیدانە بە لایەنی دەروونییان لە کاتێکدا لە سەرەتای ژیانی خوێندنیاندان”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

بابەتی دواتر

پسپۆڕێكی یاسایی: فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن داوای تەوتینی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share