پسپۆڕێكی یاسایی: فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن داوای تەوتینی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین بكەن

دادگای باڵای فیدراڵی

شارەزایەكی بواری یاسا دەڵێت، نووسراوەكەی دادگای فیدراڵی مافی بە فەرمانبەرانی هەرێم داوە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین تەوتینی مووچە بكەن

عەبدولقادر ساڵح، پسپۆڕ و شارەزای بواری یاسا رایگەیاند، نووسراوەكەی دادگای باڵای فیدراڵی مافی داوە بە فەرمانبەرانی هەرێم وەك فەرمانبەرانی عێراق داوای تەوتینی مووچەکانیان لە بانکەكانی رەشید و رافیدەین بكەن.

ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەقی ئەو نووسراوەی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاوكردەوە كە بە ژمارە (1405) لە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەمموز ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، دیاریكردنی بانك بۆ بەبانكیكردنی مووچە بەپێی بژاردەی مووچەخۆر و هاوشێوەی فەرمانگەكانی دیكەی حكومەتی ناوەند دەبێت.

دەشڵێت، هەموو ئەو بانكانە دەگرێتەوە كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە رێگەپێدراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت ڕەتدەكاتەوە، كە ڕایگەیاندبوو وەزیرەكە ئاگاداری داهاتی نەوتە، ئاوات شێخ…
Total
0
Share