كەسوكاری “نەخۆشێك” كارمەندێكی نەخۆشخانەیان كوشت

لە كاتی هەوڵدانیان بۆ هێرشكردنەسەر ئەو شۆفێرەی لە منداڵەكەیانی داوە، خێزانێك كارمەندێكی پۆلیسی نەخۆشخانەیەكی بابلیان كوشت.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عەمید عادل عەناوی وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای بابل رایگەیاند، ماتۆڕسكیلێك لە منداڵێكی دانیشتووی ناحیەی جبەلەی داوە، منداڵەكە و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە برینداربوون و هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی ئیمام عەلی لە ناحیەكە بە مەبەستی چارەسەركردنیان.

ئاشكراشیكرد، خانەوادەی منداڵە بریندارەكە هێرشیانكردووەتەسەر نەخۆشخانەكە و هەوڵیانداوە بگەن بە شۆفێرەكە و پەلاماری بدەن، لەو كاتەدا كارمەندان و پۆلیسی نەخۆشخانەكە رێگرییانكردووە و لە ئەنجامدا خانەوادەی منداڵەكە رووبەڕوویان بوونەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای بابل وتی، خانەوادەی منداڵەكە بە ئاسن لە سەری یەكێك لە كارمەندەكانی پۆلیسیان داوە و گیانیلەدەستداوە، چەندین پزیشك و كارمەندی دیكەی نەخۆشخانەكەشیان برینداركردووە.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە چوارقوڕنە روویدا

بابەتی دواتر

63 هاوڵاتی بە "تەقەی خۆشی" برینداربوون و 65 كەس دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share