وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك رایدەگەیەنێت، بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە ژوورێكی نەخۆشخانەی منداڵان لە دهۆك كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگر لە ژوورێكی نەخۆشخانەی منداڵان كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی دهۆك گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.
وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە”.