پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا “لە ماتۆرسكیلێكی داوە و هەڵهاتووە”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە تۆمەتباری ڕوداوێكی هاتوچۆیە كە شۆفێری ماتۆرسكیلێك تیاییدا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، لە ڕوداوێكدا شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێكی داوە و دواتر هەڵهاتووە، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاریی شوێنی ڕوداوەكە كرا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بە ناوی (ه.ع.أ) لەدایكبووی ساڵی 1993یە، بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا”.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، “پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە کرا و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا و بە سودوەرگرتن لە كامێرا چاودێرییەكانی سنوورەكە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا”.

“لەئێستادا تۆمەتبارەكە كە ناوی (د.ف.ح)ە و لەدایكبووی ساڵی 1988ە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”، وەك پۆلیس ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشتریش وتومانە 111 هەوڵی گزیكردن هەبووە
وەزارەتی پەروەردە بۆ عومەر فەقێ: قسەکردنی نابەرپرسانە ڕەتدەکەینەوە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قسەكانی عومەر فەقێ ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، “پێشتریش ڕامانگەیاندبوو 111 هەوڵی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share