بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێك بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆكەكەی دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

لە دیدارێكدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە پشتگیریی خۆی و یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ سەربەخۆیی دامەزراوەی دادوەریی عێراق و پێزانینی بێپایانی بۆ پێگە و رۆڵی فایەق زێدان دەربڕی كە لەرابردوودا نیشتمانییانە و دادپەروەرانە لەخزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان و پاراستنی دەستوور بووە، رایگەیاند، “بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێك بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆكەكەی دەكەین”.

هەر لە دیدارەكەدا فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆك بافڵ و یەكێتی دەربڕی و پشتیوانییەكانیانی بە دەرفەت و هاندانی زیاتر وەسفكرد بۆ پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق و پابەندبوون بە یاسا بەركارەكان و پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەكان لەوڵاتدا، هاوكات باس لە میكانیزمەكانی پەرەپێدان و پێشخستنی توانا زانستی و یاساییەكانی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی لە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و گەرمیان كرا.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا جەخت لە بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانیی و چارەسەركردنی دەستوورییانەی سەرجەم كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك مافی هەموولایەك لەچوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەریدا پارێزراوبێت.

بابەتی پێشتر

یەكێتی سێ پۆستی نوێی وەرگرت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share