کەشناسی: شەپۆلی بەفر و باران ئەمڕۆ کۆتایی دێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو شەپۆلەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە کۆتاییدێت، رۆژی شەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات.

کەشناسی رایگەیاندووە، “کاریگەریی ئەو شەپۆلەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە لە ئەمڕۆدا لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایى دێت، رۆژى هەینى ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان”.

هەروەها، رۆژى شەممە کاریگەریی شەپۆلێکى ترى باران و بەفر روو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە .

سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سەبێنێ رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد لەسەر ناوچەکەمان دەبێت، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە شەودا دابارین بە گشتی لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت.

پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبێتەوە.

هەروەها سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری دروست بوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

بابەتی پێشتر

هەوای پیس دەبێتە هۆی تووشبوون بە گۆشەگیری و خەمۆکی

بابەتی دواتر

وەرزشوانێكی خورماتوو بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مەسیحییەكان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەخەینە ئەستۆی بارزانی و مالیكی

پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان…
Total
0
Share