مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێدوانی ئەمڕۆی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دووپاتیدەکەنەوە کە بەردەوامن لە بایکۆت و دەشڵێت، “لەنزیکترین کاتدا هەنگاوی کردەیی دەنێین بۆ ئەنجامدانی چالاکیی مەدەنی لە هەموو ئاستەکان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بێبەرین لەهەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و دووپاتیدەکەنەوە، بەردەوامن لە بایکۆت و تا داواکارییەکانی ناو دوا یاداشتیان کە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە و خۆی لە پێنج خاڵی سەرەکیدا دەبینێتەوە، جێبەجێ نەکرێن، بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنن و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن ناکەنەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “لە نزیکترین کاتدا هەنگاوی کردەیی دەنێین بۆ ئەنجامدانی چالاکیی مەدەنی لە هەموو ئاستەکان و درێژە بە ناڕەزایەتیەکانمان دەدەین و میکانیزمی جۆراوجۆر و جیاوازی مەدەنی دەگرینەبەر لەپێناو گەشتن بە ئامانجەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمریکا بە ڕەسمی لەبارەی چـ.ـەکە دزراوەکان داوای ڕوونکردنەوەی لە مـ.ـەسرور بارزانی کردووە

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمریکا لەبارەی پرسی چەکە دزراوەکان لە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی نیگەرانە. سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێكاریی یاسایی بەرامبەر زیادەرۆییەكان دەگرینەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كەمنەبوونەوەی سەرپێچی و زیادەڕۆیی دەكەین و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر زیادەڕۆییەكانيش دەگیرێنەبەر.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
Total
0
Share