سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، یەكێتی سێ پۆستی لە سنووری پارێزگای نەینەوا وەرگرت.
محەمەد كاكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەوا یەكێتی سێ پۆستی وەرگرت كە سەردار سیامەند كرا بە قائیمقامی قەزای مەخمور، داود جندی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ و یاسر شێخ عەساف كرا بە بەڕێوەبەری ناحیەی وانكێ.
وتیشی، ” پۆستەكان بەركەوتەی هەڵبژاردنە و بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دەنگدان یەكلاكراونەتەوە”.