وەزارەتی خوێندنی باڵا داواکردنی کارتی دەنگدان لە هەموو زانکۆ و دامودەزگاکانی زانکۆ قەدەغەدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەموو زانکۆکان و دامو دەزگاکانی دیکەی سەر بە وەزارەتەکەی قەدەغەکرد، داوای کارتی دەنگدان بکەن لە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار.

لە نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵادا، کە ئەمڕۆ دەرچووە و ئاڕاستەی گشت زانکۆکان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییە پزیشکییەکان و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی کراوە، ئاماژە بەوەکراوە، داواکاری کارتی دەنگدان بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە و رێگە پێدراو نییە.

نووسراوەکە کە واژووی د. توانا نەجەف محەمەدخان، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لەسەرە تێیدا هاتووە، “لەپێناو پابەندبوون بە بنەما دەستووری و یاساییەکان و مافەکانی مرۆڤ، هیچ زانکۆیەک و دامودەزگایەکی تری سەر بە وەزارەتەکەمان، بۆ هیچ مەبەستێک رێگەپێدراو نییە داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆکان بکات، بەپێچەوانەوە لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای شۆفێران: پێشنیازی زیادکردنی کرێی پاسمان داوەتە قائیمقامیەت

سەندیکای شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی پێشنیازێکی خستووەتەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کرێی هاتوچۆی پاسەکانی ناوشار بەهۆی ئەوەی نرخی بەنزین…
زیاتر ببینە

ناوی بەشێکی دیکە لە خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بڵاوکردەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share