لە هەولێر تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ سێ کەس بەرزبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ سێ کەس بەرزبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، دوابەدوای گومان لە سێ حاڵەت لە هەبوونی نیشانەکانی پەتای تای خوێنبەربوون، سامپڵەکانیان نێردرا بۆ تاقیگەی ناوەندی لە شاری بەغداد بۆ پشت راستکردنەوەی دەست نیشانکردنیان، دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت کە ئەم سێ هاوڵاتییە تووشبووی نەخۆشی تای خوێن بەربوونن و دوو لەوانە خەڵکی شاری هەولێر و ئەویتریان خەڵکی شاری بەغدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا هەرسێ نەخۆش لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان و لەکاتی ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

هەندرێن هیوا: نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share