روونكردنەوەیەك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونكردەوە سەبارەت بە رووداوی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی لە گەڕەکی راپەڕین-ی سلێمانی دەدات.

دەزگاكە لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، كاتژمێر 11:30 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا/ سپۆرتاج رەنگی سپی، کە لەئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە، بووە هۆی بەسەختی برینداربوونی دوو کەس، کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و ئەوەی دیکە سەرنشین بووە.

دەزگای ئاسایش ئاماژەشدەدات، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ 30ی تشرینی یەکەمی…
Total
0
Share