شاندێكی یەكێتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری كرد

شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و ژمارەیەك لە فەرماندەكان، شاندی یەكێتیی بە گرنگییەوە باسیان لە ڕۆڵی هێزی دژەتیرۆر وەك هێزێكی نیشتمانی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆر ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە و بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەتەوە و بەردەوامن لەو ئەركە پیرۆزە نیشتمانییە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، شاندی یەكێتی سەرنج و تێڕوانینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لەبارەی دۆخی حوكمڕانیی هەرێمی كوردستانەوە خستەڕوو و جەختیان لە هەڵوێستەكان كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە
تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، 1ی ئەیلول ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، جەختیشدەكاتەوە هەر مامۆستایەك…
Total
0
Share