هەندرێن هیوا: نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە”.

هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی ئەو 14 مانگەی کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا راگیراون زیانی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، 35% ی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەهۆی بڕیارەکەی تورکیاوە راگیراوە، و بڕیاریشە هەتاوەکو 7ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ راگرتنی گەشتەکان بەردەوامبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی…
Total
0
Share