نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش دوای وردبینیكردن لە لیستەكان كە لەلایەن هەرێمەوە بۆی رەوانەدەكرێت.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق رایانگەیاند كە پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرن ئێستا چاوەڕوانی ئەو لیستە دەكەن كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بۆیان رەوانەدەكرێت.

وتیشی، “دەبێت هەرێمی كوردستان لیستەكان بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغداد بنێرێت و دوای وردبینیكردن لە لیستەكان ئەو پارەیەی تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بۆ هەرێم دەنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆرى…
Total
0
Share