چین لە تێپەڕاندنی ئەمریکا لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا نزیکە

کۆمپانیای BYDی چینی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرێژەی 21% زیادیکردووە، بەمەش جیاوازییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی کەمکردووەتەوە و هەنگاوێکی دیکە نزیکبووەتەوە لە دەستگرتنەوە بەسەر بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی کەمی کردبوو، ئەوەش وایکرد ناسناوی پڕفرۆشترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا گەڕاندەوە بۆ کۆمپانیای تێسلا، بەڵام لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییە چینییەکان جارێکی دیکەی زیادیکردەوە و نزیکی کردەوە لە وەرگرتنەوەی ناسناوەکە.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆمپانیای BYDی چینی 426 هەزار و 39 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، لەنێوان مانگی ئازار بۆ مانگی حوزەیران، ئەوەش تەنها 12 هەزار ئۆتۆمبێل کەمترە لە فرۆشی کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی لە هەمان ماوەدا.

چوی دۆنگشو، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی تایبەتەکانی چین رایگەیاند، کەمکردنەوەی نرخەکان و پەرەسەندنی گۆڕانی بە گوێرەی خواستی بەکاربەران وایکردووە، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە چینییەکان بێت.

بە گوێرەی داتاکان، فرۆشی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە سیستمی وزەی نوێ کاردەکەن، لەنێویاندا ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید، لە چین لەسەدا 46.7%ی کۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی لە مانگی ئایاردا پێکهێناوە، کە بەرزترین ئاستی مانگانەیە تا ئێستا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستانی پێنجوێن پێنج کەسی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

لە گەڕەکی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share