وەزیری ئابوریی فەرەنسا: خۆتان بۆ “زستانێكی زۆر سەخت” ئامادەبكەن

بۆنۆ لۆمیر وەزیری ئابوریی فەرەنسا

وەزیری ئابوریی فەرەنسا داوا لە خاوەنكارانی وڵاتەكەی دەكات بەكاربردنی وزە كەمبكەنەوە و ئامادەبن بۆ “زستانێكی زۆر سەخت”.

بۆنۆ لۆمیر وەزیری ئابوریی فەرەنسا لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ یەكێتیی خاوەنكارانی فەرەنسی ڕایگەیاند، “پێویستە ئامادەبین بۆ ئەو سیناریۆیەی ڕووبەڕووی دەبینەوە كە ئەویش زستانێكی زۆر سەختە. پێویستە ڕێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ دابەشكردنی ئەو وزەیەی دامەزراوەكان بەكاریدەبەن، لەكاتێكدا ئەگەر لەم زستانەدا ڕووبەڕووی دژواری ببینەوە”.

لۆمیر داواشیكرد بەكاربردنی كارەبا لە ماڵ، هۆكارەكانی گواستنەوە، لەنێو دامەزراوەكان، دامەزراوە ئیداری و كۆگا بازرگانییەكاندا كەمبكرێتەوە.

بەپێی ڕاپرسییەك كە كەناڵی BFMTV ئەنجامیداوە، 58%ی فەرەنسییەكان پێیانوایە دەكرێت بەكاربردنی وزە كەمبكرێتەوە، لەكاتێكدا 38%یان دووپاتیدەكەنەوە كە كەمترین بڕی كارەبا بەكاردەبەن.

پێدراوەكانی كەناڵی LCIی فەرەنسی-ش ڕوونیدەكاتەوە 59%ی وزەی فەرەنسا لە پڕۆژە پیشەسازی و كۆمپانیاكاندا دەڕوات.

پێشتر حكومەتی پاریس چەند ڕێوشوێنێكی بۆ كەمكردنەوەی بەكاربردنی وزە گرتەبەر.

كەمكردنەوەی هەناردەی غاز لەلایەن ڕوسیاوە بۆ ئەوروپا، كیشوەرە پیرەكەی تۆقاندووە و لە چاوەڕوانیی وەرزێكی دژواردایە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی گرانیی نرخی گەشتی عەمرەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: ئێستا كاتی گفتوگۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share