300 کۆچبەری نایاسایی لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسەروشوێن بوون

زیاتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر 300 کۆچبەری بە سێ بەلەم کەناراوەکانی وڵاتەکەیان جێهێشتووە، بە ئامانجی گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری، بەپێی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە کە کۆچبەرەکان لە سنگالیەوە ویستویانە بگەنە بە دوورگەکانی کەناری کە نزیکەی 1700 کم لەیەکەوە دوورن.

دەزگای لووتکە بڵاویکردووەتەوە، “زیاتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر300 کۆچبەری نایاسایی بە سێ بەلەم کەناراوەکانی وڵاتەکەیان جێهێشتووە، بە ئامانجی گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری، بەپێی بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە کۆچبەرەکان لە سنگالیەوە ویستویانە بگەنە بە دوورگەکانی کەناری کە نزیکەی 1700 کم لەیەکەوە دوورن، لە کاتی دەرچوونی بەلەمەکان تا ئێستا کە زیاتر لە دووهەفتەیە هیچ هەواڵێکیان لێ وەرنەگیراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەناو زەریادا ونبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەربە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە دەرکەوتووە کە دوو بەلەم کە یەکێکیان نزیکەی 65 کەسی هەڵگرتبووە و ئەوی دیکەیان لە نێوان 50 بۆ 60 کەسدا بووە، 15 رۆژ لەمەوبەر بێسەروشوێن بوون، دوای ئەوەی سەنیگالیان بەجێهێشتووە، بەلەمی سێیەم لە 27ی حوزەیران سەنیگالیان بەجێهێشتووە و نزیکەی 200 کەسی تێدابووە”.

رێڕەوی کۆچکردن لە دەریای ئەتڵەسی یەکێکە لە مەترسیدارترین رێگاکانی کۆچ لە جیهاندا، بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، لە ساڵی 2022 دا لانیکەم 559 کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری گیانیان لەدەستداوە کە 22 یان منداڵ بوون.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: %70 ی زۆنگاوەکانی عێراق وشکیان کردووە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: لە کابینەی نۆیەمدا دوو پرۆژەی ستراتیژیم نەدیوە لە هەڵەبجە و سلێمانی تەواو بووبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share