نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بۆ مانگی حوزەیران له‌نێوان 11 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینار دیارکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 11 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار و 500 دیناره‌، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (280 بۆ 305) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازیی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌ بۆ مانگى ته‌مموز (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ مۆلیده‌كان كارەبا به‌ هاوڵاتییان بدەن.

باس لەوەش دەکات، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن مۆ‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 30 ملیۆن دۆلاری کاشی خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی دارستانی پێنجوێن پێنج کەسی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share