ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی ماددەی (9) ی چاکسازی دەدات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لەبەشێکیدا یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەموواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە 76 ی ساڵی 2012 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕگەی دووەمیش خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددە (9) لە یاسای چاکسازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو”.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە بزانە

بابەتی دواتر

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە<br>یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share