پێشبینیی كەشوهەوای شەوی سەری ساڵ ڕاگەیەنرا

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ڕاگەیاند و دەڵێت، ‏كەشوهەوای سبەی، كە سەری ساڵە و ئاهەنگەكانی تێدا بەڕێوەدەچن، ساماڵ و پەڵەهەور ‏دەبێت.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ‏كەشوهەوای ئەمڕۆی زۆرینەی شارەكان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.‏

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش، كە سەری ساڵە، پێشبینی دەكات ئاسمان ساماڵ و ‏پەڵەهەور بێت لە سەرجەم شارەكانی هەرێم.‏

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی دەستەی كەشناسیی عێراق، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بەفر و ‏بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، سەرەتای شەپۆلەكە شەوی شەممە یەكی ‏كانوونی دووەمی 2022 دەبێت و لە گشت ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.‏

دەستەكە ڕایگەیاندووە، بەشی دووەمی شەپۆلەكە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ‏سەرهەڵدەدات و لێزمەباران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچە ‏شاخاوییەكان و بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەفردەبارێت و ‏ئەگەری دروستبوونی لافاو دێتەئاراوە.‏

تا ئێستا كەشناسیی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلەوە هیچ پێشبینییەكی ئاشكرانەكردووە.‏

پێشبینی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی رابردوو دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی…
Total
0
Share