وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچە دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی تەواوكردووە و چاوەڕواندەكرێت پارەی تەرخانكراوی مووچە بخاتە سەر هەژماری دارایی هەرێم و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “بەم نزیكانە لە بەغدادەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دوای وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن دارایی عێراقەوە چاوەڕواندەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی مەدەنی بخرێتە سەر هەژماری دارایی هەرێم”.

وتیشی، “تاوەكو ئێستا لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم كە بۆ بەغدا دەنێردرێت وەك پێویست نییە و ئەمەش بووەتە هۆكار بۆ دواخستنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، هاوكات بەپێی وتەی بەرپرسانی دارایی عێراق لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان جگە لەوەی كەپێشتر تەنها بە كۆد نێردرابوو، لە ئێستاشدا گرفت لە داتاكاندا هەیەو هەردوو حكومەت لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: پیاوان هانی كاركردنی ژنان دەدەن، بەڵام دەرینابڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share