نۆ كەس بە رەگەزنامەی ساختەی بەریتانیاوە دەستگیركران

نۆ كەس كە رەگەزنامەی ساختەی بەریتانیایان پێبووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەستگیركران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، شەوی رابردوو دوای گومانكردن لە رەگەزنامەكانیان، وردبینی بۆ رەگەزنامەی نۆ كەس كراوە و دەركەوتووە ساختەن.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە كە قسەی بۆ میدیای فەرمیی عێراق كردووە، رەگەزنامە ساختەكان بەریتانی بوون و هێزە ئەمنییەكان ئەو نۆ كەسەیان لە فڕۆكەخانە دەستگیركردووە، بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر بخاتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: کەسێکی دیکە بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکیی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، لە پارێزگای نەجەف…
Total
0
Share