راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەی لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەردانێكی رەسمی دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “لە چوارچێوەی ئەركی چاودێریكردنی فڕۆكەخانەكانی عێراق لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی لیژنەیەكی پەرلەمان بەسەردانێكی رەسمی دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی فڕۆكەخانە كۆدەبنەوە و سەردانی مەیدانیی بەشەكانی فڕۆكەخانە دەكەن و لە كۆتایی سەردانەكەیاندا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکان بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی سنووری شارەکە بەردەوامیی هەیە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share