شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی رێگەپێدانی کاتی بۆ دروستکردنی خانووی نیشتەجێ بۆ زەویی هێزە ئەمنییەکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بە سەرپەرشتیی لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ لەلایەن لێپرسراوی بەشە پەیوەندیدارەكانەوە واژوو بۆ مۆڵەتی رێگەپێدانی کاتیی بۆ دروستکردنی خانووی نیشتەجێ بۆ کۆمەڵێک لە زەویی هێزە ئەمنییەکان واژووکرا.
دەشڵێت، “لەئێستادا 13 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ رێگەپێدانی مۆڵەتی کاتیی نیشتەجێبوون”.