ئەمساڵ 12 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

ئەمڕۆ دووەمین عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودیە کۆچی دواییکرد، بەمەش ژمارەی ئەو عومرەکارانەی لە سەرەتای وەرزی عومرەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 12 کەس.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ عومره‌كارێکی کورد بە ناوی قادر جەمیل موراد، ته‌مه‌ن 76 ساڵه‌ خه‌ڵكی گوندی مه‌نداوه‌ له‌ ناحیه‌ی داره‌شه‌كران، دوای به‌ جێگه‌یاندنی سونه‌تی عومره‌ و ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كان لە شاری مەدینە کۆچی دواییکرد.

ئاشکراشیکرد، عومرەکارەکە نەخۆشی شەکرەی هەبووە و دوای گەیشتن بە مەدینە تووشی جەڵتەی مێشک بووە هەر بەو هۆیەشەوە کۆچی دواییکردووە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان هەر لە شاری مەدینە بەخاکدەسپێردرێت.

له‌ سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تا ئێستا 12 عومrەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییانکردووە کە پێنج پیاو و حه‌وت ئافرەت بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایەكی زانكۆ: ئەم وێنەيە بیابانی سەماوە نییە پڕۆژەیەكە دەبێتە گۆڕستانێكی گەورە بۆ سەگە بێلانەكانی هەولێر

پڕۆژە وەك شەرمەزاری د. جوتیار ژاژڵەیی مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری ئاژەڵدۆستی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی،” ئەمەی…
Total
0
Share