بنکەی نیشتمانیی بومەلەرزەزانی لە پەیمانگای جیۆفیزیا لە زانکۆی تاران بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر شاری کرماشانی لە رۆژئاوای ئێران هەژاند.
ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لە دووری 22 کیلۆمەتر لە ناوچەی ئەزغەلە و 27 کیلۆمەتر لە قەسەری شیرین و 41 کیلۆمەتر لە سەرپێلی زەهاو روویداوە.
ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە بەهێز بووە و هەستیپێکراوە، بەڵام زیانەکانی نەزاندراون.
لە 12 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2017 بومەلەرزەیەکی بەهێز خۆرئاوای کرماشانی هەژاند و بەهۆیەوە 620 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 هەزار کەسیش برینداربوون.