کونسوڵگەری ئێران: هەینی داهاتوو ئێرانییەکان دەتوانن لە پارێزگای سلێمانی دەنگبدەن

ئیبراهیم رەئیسی کاندیدی بەرچاوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانە

کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەینی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 13 هەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران، ئێرانییەکان دەتوانن لە پارێزگای سلێمانی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کونسوڵگەرییەکە، کە تێیدا هاتووە، “هاوڵاتییانی ئێرانی لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ئاگادار دەکەینەوە لە ڕۆژی 18ی حوزەیران، دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن و یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆکی داهاتووی وڵات هەڵبژێرن”.

ڕاگەیەندراوی کونسوڵگەرییەکە دەڵێت، لە داهاتوودا شوێن و میکانزمی بەڕێوەچوونی دەنگدانەکە ئاشكرا دەکەن.

هەینی داهاتوو 18ی حوزەیران، ئێرانییەکان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی داهاتووی وڵات.

حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە بایکۆتی دەنگدانەکە بکەن و ئەوان پێیان وایە بەشداری دەنگدان واتە قبوڵکردنی ئەو سیستمەی ئێستا ئێرانی پێبەڕەوە دەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی سنووری ئەو پەروەردانەی بایکۆتی دەوامیان کردبوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کە پێشتر بەهۆی بایکۆتی خوێندنەوە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدابوو، ساڵنامەی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن…
Total
0
Share