وەزارەتی پەروەردە پەیمانگایەکی پیشەیی لە سلێمانی دەکاتەوە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم پەیمانگەیەکی پێنج ساڵی لە پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە بە ناوی پەیمانگای پیشەیی سلێمانی و خوێندکاران دەتوانن بۆ ئەمساڵی خوێندن فۆڕمی وەرگیران لەو پەیمانگایە پڕبکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، خوێندن لە پەیمانگای پیشەیی سلێمانی بە زمانی ئینگلیزییە و لە بەشەکانی، ژمێریاری، گوشتوگوزار، دیزاین، کۆمپیوتەر پێکدێت و خوێندکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها 60 خوێندکار لە پەیمانگاکە وەردەگیرێن بۆ هەر بەشێک 15 خوێندکار، ساڵی یەکەمی خوێندن تەنها بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزییە و پرۆگرامەکانی خوێندن لە ساڵی دووەمەوە دەستپێدەکات.

ئاشکراشیکرد، خوێندکارى دەرچووى پۆلى نۆى بنەڕەتى دەبێ سەردانى خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى ووشەى بەکارهێنەر (یوزەر نێم username) و ووشەى تێپەڕ (پاسوۆرد password) بۆئەوەى بتوانێت فۆرمى پێشکەشکردن پڕبکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە تا کۆتایی ئەم مانگە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لێرەوە پڕبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: کلیلی ماڵێکی ئاوەدان پێشکەش بەو دوو خوێندکارە کرا کە ماڵەکەیان سووتا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کلیلی ماڵێکی ئاوەدان پێشکەش بەو دوو خوێندکارە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share