تۆوی چیا یان كەتان.. كامیان سوودبەخشترن بۆ تەندروستی؟

لەگەڵ ویستی زیاتری مرۆڤ لەسەر تەندروستیی جەستە و لەش رێكی، هەریەك لە تۆوی چیا و تۆوی كەتان خواستی زۆریان چووەتە سەر بەهۆی بەها بەرزە خۆراكییەكەیان و تایبەتمەندییە سوودبەخشە تەندروستییەكانیانەوە.

دەتوانرێت ئەم تۆوانە بخرێنە ناو ئاو، ئاوی میوە، خواردنەوە، ژەمی شۆفان و زەڵاتەوە، بەتەنها زیادكردنیان بەسە بۆ گۆڕینی ژەمەكە بۆ ژەمێكی سوودبەخش و تەندروست، وەك ئەوەی لە رۆژنامەی (Times of India) بڵاوكراوەتەوە.

هەردوو جۆرە تۆوەكە دەوڵەمەندن بە سەرچاوە خۆراكییە سەرەكییەكان، ریشاڵ و چەوریی تەندروست، كە وایان لێدەكات بەهایەكی خۆراكی باش و هاوسەنگیان هەبێت، بەڵام جیاوازی هەیە لەوەی كامیان باشترە بۆ جەستە.

تۆوی چیا
تۆوی چیا سەرچاوەی خۆراكیی وەك ریشاڵ، پرۆتین، ترشی چەوریی ئۆمیگا-3، دژە ئۆكسان، ڤیتامینات و كانزا جیاوازەكانی وەك كالسیۆم، فسفۆر و مەگنسیۆمی تیایە.

سوودە تەندروستییەكان
تۆوی چیا بەناوبانگە بە ناوەرۆكە بەرزەكەی لە ریشاڵ، كە پاڵپشتیی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس دەكات و هاریكار دەبێت لە رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا. هەروەها سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینی رووەكی و ترشی چەوریی ئۆمیگا-3یە، كە پاڵپشتیی تەندروستیی دڵ دەكات و هەوكردن كەمدەكاتەوە.

تۆوی كەتان
تۆوی كەتان پڕە لە ریشاڵ، پرۆتین، ترشی چەوریی ئۆمیگا-3، لیگنان (ئاوێتە رووەکییەکان کە تایبەتمەندیی دژە ئۆکسێنەریان هەیە)، ڤیتامینەكان و كانزاكانی وەك مەنگەنیز و ڤیتامین B1 كە بە سیامین ناسراوە.

سوودە تەندروستییەكان
تۆوی كەتان هاوشێوەیە لەگەڵ چیا لە سوودە باشەكانی بۆ تەندروستیی دڵ بەهۆی بوونی ترشی چەوریی ئۆمیگا-3، هەروەها سەرچاوەیەكی گرنگی لیگنان-ە، كە تاوتوێی كاریگەرییەكانی لەسەر خۆپاراستن لە شێرپەنجە كراوە.

هەروەك ریشاڵەكانی ناوی سوودبەخشە بۆ هەرس و زیادكردنی هەستی تێربوون، ئەمەش وایلێدەكات باش بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی جەستە. هەروەها هاوسەنگ كردنی ئاستی شەكر لە خوێندا لەڕێی حاوكردنەوەی پرۆسەی هەرس و مژینی كاربۆهیدرات.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك و كەلار بومەلەرزە روویدا

بابەتی دواتر

کۆگایەکی غاز لە تورکیا تەقییەوە و نزیکەی 70 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لەبارەی گەشتکردن بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی پێشتر…
Total
0
Share