سەباح هەورامی: بڕیاری بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی دارایی هۆکاری كەمی دەرمانە لە سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی كەمی دەرمان لە پارێزگاكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی داراییە، كە بڕیاریداوە تەنها 5%ی شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی دابینكردنی دەرمان خەرجبكرێت، ئەوەش وایكردووە كۆمپانیاكان ئامادەنەبن دەرمان دابین بكەن.

سەباح هەورامی، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، هۆكاری كەمیی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی پەیوەندی بەكێشەی داراییەوە هەیە و بەهۆی نەبوونی نەختینە لە بانكەكانی سلێمانی و بڕیاری بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی دارایی كە بڕیاریداوە كۆمپانیاكانی دەرمان مانگانە تەنها 5%ی شایستە داراییەكانیان بۆ خەرجبكرێت، ئەوەش وادەكات كۆمپانیایەك بایی 100 ملیۆن دینار دەرمانی بۆ ئێمە هێنابێت، بە 20 مانگ دەتوانێت ئەو 100 ملیۆن دینارەی وەربگرێتەوە.

دەشڵێت، “ئەگەر ساڵەكە ئێمە 10 جار پێویستمان بە دەرمان بێت ئەوە كۆمپانیاكە بە 200 مانگ دەتوانێت پارەكەی وەربگرێتەوە، ئەوەش شتێكی ئەستەمە و وادەكات كۆمپانیاكان دەرمان نەهێنن بۆ تەندروستیی سلێمانی”.

بەرێوەبەری تەندروستیی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، كۆمپانیاكان بڕیاریانداوە ئەو دەرمانانەی هەیانە، بیگێڕنەوە، ئەوەش كێشەیەكی گەورەیان بۆ دروستدەكات و خزمەتگوزارییەكان لە ئاستی خۆیان دادەبەزن.

دكتۆر سەباح خوازیاریش بوو حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی بێنەسەرخەت و بتوانن كێشەكە چارەسەر بكەن.

لەبارەی كڕینی دەرمان لەسەر داهاتی پارێزگای سلێمانی، سەباح هەورامی وتی، “ئەوە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵكو دەبێت وەزارەتی دارایی قسەی لەسەر بكات”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاوارەکانی عێراق لە کامپی هۆل کوژرا

بابەتی دواتر

لە كابول تەقینەوەیەك ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

لە یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلامدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە…
Total
0
Share