کەسێک کە تۆمەتبارە بە دزینی پارەی خانەنشینێک دەستگیرکرا

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزینی پارەی خانەنشینێک.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە هاوکاری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەستابوو بە دزینی 500 هەزار دینار لە هاوڵاتییەک لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی لەناو بانکی هەڵەبجەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار تەمەنی 45 ساڵە و دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانییە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەپێی ماددەی 444 ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پێشتر

حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دامەزراوەی دادوەریی عێراق سەربەخۆ و رێزلێگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share