سلێمانی.. ئەو کارگەی ئاسنەی تەقینەوەکە تیایدا ڕوویدا داخرا

قائیمقامییەتی سلێمانی بڕیاری داخستنی کارگەی ئاسنی ماستەر ستیلی دا کە پێش چەند ڕۆژێک تەقینەوەیەک تێیدا ڕوویدا، هۆکاری داخستنی کارگەکە نەبوونی هیچ مەرجێکی پاراستنی سەلامەتی کرێکارەکان بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەکانیان کارگەی ماستەر ستیلی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ داخست.

سەرۆکی لیژنەی سەلامەتیی کرێکار لە قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کارگەکەدا هیچ مەرجێکی سەلامەتی کرێکار و مەرجە تەندروستییەکان نەبوون، لەو مەرجانەش بوونی ئەمبوڵانس، ئامێری سۆنار و ئەو کەرەستانەی تەقەمەنییەکان ئاشکرادەکات.

قائیمقامییەتی سلێمانی سەرەڕای داخستنی کارگەکە خاوەنەکەی ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.

لە هەفتەی ڕابردوودا لە کارگەی ماستەر ستیل لە ناوچەی تانجەرۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە کرێکارەکان برینداربوون و یەکێک لە کرێکارەکان دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

تورکیا.. خۆپیشاندان دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ چی لەسەر هاتریكەكەی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share